بانكی ناوەندیی عێراق دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە

بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی دۆلار بانكی ناوەندی رێژەیەكی زیاتر دۆلاری خستە بازاڕەوە.

دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار بەرزبویەوە بەمەبەستی رێگەگرتن لەو بەرزبونەوەیە بانكی ناوەندیی عێراق بڕی 213 ملیۆن و 663 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە.

ئەمەش لەكاتێكدا رۆژی سێشەممە بانكی ناوەندیی تەنها بڕی 171 ملیۆن دۆلار خستبوە بازاڕەوە.