عێراق رێژەی هەناردەكردنی نەوت زیاد دەكات

بەمەبەستی پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە حكومەتی عێراق بڕیاریدا لەمانگی داهاتوەوە رێژەی هەناردەكردنی نەوت زیاد بكات.

وەزارەتی نەوتی عێراق‌ ئاشكرایكرد “حكومەتی‌ بەغدا بڕیاریداوە لە سەرەتای مانگی شوباتەوە هەناردەكردنی نەوت بەرێژەی %8 زیاد بكات.

وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەشكردوە ” عێراق لە مانگی داهاتوەوە رۆژانە سێ ملیۆن و (630) هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، لەكاتێكدا ئێستا رۆژانە سێ ملیۆن و (365) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەكات.

بەرزكردنەوەی‌ ئاستی‌ هەناردەكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی‌ عێراقەوە بۆ كەمكردنەوەی‌ قەبارەی‌ ئەو كورتهێنانەیە كە بەهۆی‌ دابەزینی‌ نرخی‌ نەوتەوە دروست بوە.