دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیل كرایەوە

دوای زیاتر لە 20 رۆژ لە داخستن ئەمڕۆ سێشەممە دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیل بەڕوی بازرگاناندا كرایەوە.

محەممەد تاهیر، جێگری سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لەلێدوانێكیدا رایگەیاند” بڕیاردراوە دەروازەكان تەنیا بۆ هاتووچۆكردنی بازرگانی بكرێنەوە.

جێگری سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ئاماژەی بەوەشكرد “كردنەوەی دەروازەكان سنووردارە، بەجۆرێك رۆژانە تەنیا لە 08:00 ی بەیانییەوە بۆ 3 ی ئێوارە دەكرێنەوە و چوون و هاتنیش تەنیا بۆ بارهەڵگرەكان دەبێت.