داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2015 دا 50 ملیار دۆلار بوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد “لە ساڵی رابردودا زیاتر لە یەك ملیار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە و داهاتەكەشی(50)ملیار دۆلار بوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ راگەیاندنی هەناردەی كۆتا مانگی ساڵی رابردو كە كە (99)ملیۆن و (658) هەزار بەرمیل نەوت بوە بە تێكڕای هەناردەی رۆژانەی سێ ملیۆن و (215) هەزاربەرمیل بە داهاتی دو ملیار و (973)ملیۆن و (308)هەزار دۆلار بوە، كۆی نەوتی هەناردەكراوی ساڵی رابردوی ئاشكرا كرد كە ملیارێك و (96) ملیۆن بەرمیل بوە و داهاتەكەشی (50) ملیار دۆلار بوە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕو كە بەتێكڕا بەرمیلێك نەوتی عێراق لە مانگی رابردودا بە (29) دۆلار و (83)سەنت فرۆشراوە و تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوتیش لە ساڵی رابردودا (44) دۆلار و(47)سەنت بوە.