١٠ گرانترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا

 
١. Maybach Exelero یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە وەرزشییە ئەفسانەیییەکان کە لە لایەن کۆمپانیای مایباخی ئەڵمانییەوە بەرهەمهێنراوە و لە ساڵی ٢٠٠٤دا کەوتە نێو بازاڕەکانەوە. نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە ٨ ملیۆن دۆلارە.
 
 
 
 
 
 
 
 
٢. Lamborghini Veneno ئەم ئۆتۆمبێلەش نمونەیەکی سنورداری لامبەرگینییە کە لە ساڵی ٢٠١٣دا لە بۆنەی یادکردنەوەی ٥٠ ساڵەی لامبەرگینیدا  نمایش کرا و تەنها ٣ دانەی لێفرۆشرا. نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە ٤،٥ ملیۆن دۆلارە.
 
 
٣. Lykan Hypersport ئەم ئۆتۆمبێلە لە لایەن کۆمپانیایەکی لوبنانییەوە بەرهەمهێنراوە کە بارەگاکەی لە شانشینی ئیماراتی یەکگرتووە و بە یەکێک لە نایابترین ئۆتۆمبێلەکان دادەنرێت لە جیهاندا. ئەوپەڕی خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە دەگاتە ٣٨٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و نرخەکەشی ٣،٤ ملیۆن دۆلارە.
  
 
٤. Bugatti Veyron ئۆتۆمبێلی بوگاتیی بەناوبانگ ئەوپەڕیی خێراییەکەی دەگاتە ٤٠٨،٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و نرخەکەشی٢،٤ ملیۆن دۆلارە.
 
 
٥. Lamborghini Reventon بە یەکێک لە گرانترین ئۆتۆمبێلەکان دادەنرێت لە جیهاندا کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا نمایشکرا. ئەوپەڕیی خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە  دەگاتە ٣٥٥کیلۆمتر لە کاتژمێرێکدا و نرخەکەشی ٢ ملیۆن دۆلارە.
 
 
٦. Pagani Zonda Cinque Roadster  ئەم بەرهەمە نمونەت ئەندازیاریی بەرز و نایابە لە دروسکردنی ئۆتۆمبێلدا کە خێراییەکەی دەگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەوپەڕیی خێراییەکەشی ٣٥٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا. نرخەکەشێ دەگاتە ١،٨٥ ملیۆن دۆلار.
 
 
٧. Aston Martin One-77  ئەم ئۆتۆمبێلە بەرهەمی کۆمپانیای ئاستۆن مارتنی بەریتانییە کە تەنها ٧٧ دانە لەم شێوەیە دروستکراوە. ئەوپەڕیی خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە دەگاتە ٣٥٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و نرخەکەشی ١،٨٥ ملیۆن دۆلارە.
 
 
٨. Zenvo ST1  ئەم جۆرە ئۆتتۆمبێلە تەنها ١٥ دانەی لێدروستکراوە لە جیهاندا و لە لایەن کۆمپانیایەکی دانیمارکییەوە بەرهەمهێنراوە. بزوێنەری V8 هەیە و بەرزترین خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە دەگاتە ٣٧٥کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و نرخەکەشی ١،٨ ملیۆن دۆلارە.
 
 
٩. Koenigsegg Agera R  ئۆتۆمبێلی ئاگێرای سویدی کە زیاتر لە ئامێرێکی خێرایی دەچیت و  خێراییەکەی دەگاتە ٤١٨کم لە کاتژمێرێکدا. نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە ١،٦٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
 
 
١٠. Pagani Huayra  ئۆتۆمبێلێکی ئیتاڵییە و بە ناوی خواوەندی (با)ی پۆلیڤییاوە ناونراوە. بزوێنەرێکی دەبڵی تۆربۆی (V12) ی مارسیدسی هەیە کە دەتوانێت ١٠٠کم/کاتژمێر لە ٣ چرکەدا ببڕێت. نرخیەکەشی دەگاتە ١،٦ ملییۆن دۆلار.