بەبۆنەی یادەکانی سەری ساڵ نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا ھات

بەبۆنەی یادەکانی سەری ساڵی زاینیەوە  جارێکی دیکە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھان دابەزینی بەخۆوە بینی.

لەگەڵ دەستپێکردنی پشووەکانی سەری ساڵی نوێ کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕەکانی جیھان دروست بووە و بۆتە ھۆی دابەزینی نرخی نەوت ئەمەش لەکاتێکدایە کە ماوەیەکە نرخی نەوت لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بۆ نزمترین ئاستی پێوانەیی دابەزیوە.

بەپێی زانیارییەکانیش لە دوایین مامەڵەکانی ئەمڕۆدا بەھای ھەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ڕێژەی ٠.٤٥ % دابەزیوەو بەجۆرێک بە ٣٧ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە ھەروەھا بەھای ھەر بەرمیلێک نەوتی خاویش بە رێژەی ١.٠٢% دابەزینی تۆمارکردوەو بەرمیلێک نەوتی خاو بە ٣٧ دۆلار و٧١ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ز.ر