گەورەترین کۆنفرانس بۆ وەبەرهێنان لەکشتوکاڵدا ئەنجامدرا

 

لەپیناو زیادکردنی وەبەرهێنان
لەکەرتی کشتوکاڵدا بەسپۆنسەری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەچاودیری
پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی کۆنفرانسی( کشتوکاڵ تینوی
وەبەرهێنانە) بەڕێوەچوو
.

لەکۆنفرانسەکەدا
هەریەک لە وەزیری کشتوکاڵ و ئاودیری و وەزیری دارای حکومەتی هەرێمی کوردستان و
پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی و
ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژور و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی سلێمانی و ژمارەیەک لەوەبەرهێنی
کشتوکاڵی و جوتیارانی پسپۆڕو بە ئەزمون ئامادەبون.

لەکۆنفرانسەکەدا
وتاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
لەلایەن ئازاد شمقارەوە پێشکەشکرا کەتیایدا تیشکی خستە سەر کەرتی وەبەرهێنان لە
کشتوکاڵدا چیتر پشت بە داهاتی نەوت نەبەسرێت لە کوردستاندا.

داواشیکرد
لەوەبەرهێنەران سەرمایەگوزاری لە کەرتی کشتوکاڵیدا بکەن و ئەوکەرتە فەرامۆشنەکریت
بۆئەوەی ببێتە هۆکاریکی گرنگ بۆ بە‌هێزکردنی ژێرخانی ئابوری ووڵات.

 

پاشان
پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدون وتارێکی پێشكه‌شكرد کەتیایدا ئاماژەی بەوەدا کە
لەعێراقدا گرنگیدان بە کەرتی نەوت وایکردووە کەرتی کشتوکاڵ بەرەو فەرامۆشی بڕوات
وە لەکوردستانیشدا دوهێندە ئەم کەرتە فەرامۆشکراوە.

ڕاشیگەیاند
حکومەتی بەعس لەڕابردودا جگەلەوەی کە ئەنفالیکرد جوتیاریشی لەزەویەکان دورخستەوە
ئەمەش وایکردوە لە ئێستادا تەنانەت سادەترین شت کەسەوزەیە لەدەرەوە بۆماندێتە
کوردستان.

دواتر
عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری لەوتەیەکیدا دەستخۆشی لەژوری بازرگانی
سلیمانی کرد بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کۆنفرانسە وەباسی لەگرنگی ئەم کەرتەکردو ڕایگەیاند
ولاتانی دراوسێ کاردەکەن بۆ دروستکردنی بەنداو بۆگلدانەوەی ئاو کەدێتە
کوردستانەوە.

داواشیکرد
پێویستە حکومەتی هەرێم هانی جوتیاران بدات بۆ بەرەو پێشچونی کەرتی کشتوکاڵ و
لەئێستادا تواندراوە کشتوکال بەرەو پێشبڕوات.

لەکۆنفرانسەکەدا
چەند گروپێک جیاکرانەوە لەبورەکانی جیاوازی کشتوکاڵیدا تا پێشنیارەکانی خۆیان بۆ
بەروپێشبردنی کەرتی کشتوکالی ڕابگەیەنن و دواتر بکرێتە ڕاسپاردەیەکی تایبەت و
ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵ بکرێت.

 

لەرێگەی پەیجی ژوری بازرگانیەوە تەواوی کۆنفرانسەکە بە وێنە ببینە:

 

https://www.facebook.com/zhuribazrigani/photos/?tab=album&album_id=876205549179208