شۆفێری بارهەڵگرەكانی مەرزی پەروێزخان مانیانگرت

شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی مەرزی پەروێزخان مانیان گرتوەو داواكارن ئەو ئاوەی كە دانراوە بۆ پشكنینی ئۆتۆمبیلەكانیان لاببرێت.

عومەر قادر نوێنەری شۆفێری بارهەڵگرەكان لەمەرزی پەروێزخان لەلێدوانێكیدا ڕایگەیاند”سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە شۆفێرانی بارهەڵگر لەمەرزی پەروێزخان مانگرتنیان ئەنجامداو،داوا دەكەن ئەو ئاوەی بۆ پشكنینی ئۆتۆمبیلەكان دانراوە،لاببرێت،چونكە تەنیا لەكاركردن دوامان دەخات”.

وتیشی ” تاكو ئەو ئاوە لانەبرێت كە بۆ پشكنینی ئۆتۆمبیلەكان دانراوە،لەمانگرتن بەردەوام ئەبن”.