ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ دوشەممە و رۆژانی سێ شممەو چوارشەممەش موچەی مانگی ئابی وەزارەتی كارەبا و سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم دابەشدەكرێت.

لەراگەیەندراوێ:ی وەزارەتی داراییدا هاتوە : لە بەردەوامی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی دووشەم  سێشەم و چوارشەممە 7و 8 و 2015/12/9 مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی ناوخۆو هەرسێ سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەكات.

لە راگەیەندراوەكا ئاماژە بەوەشكراوە”  رۆژی پێنجشەممە 2015/12/10 مووچەی مانگی ئابی خانەنشینان دابەش دەكرێت و بەمەش كۆتایی بە دابەشكردی مووچەی مانگی ئاب دێت.