گەوره‌ترین كۆمەڵگای پیشەسازیی لەسلێمانی کرایەوە

 ئەمڕۆ یەكشەممە (2016/6/26) لە سلێمانی پڕۆژەی كۆمەڵگای پیشەسازیی (IRALEX) کرایەوە، كە سێ‌ كارگە لەخۆدەكرێت و بریتیە لە كارگەی دروستكردنی سەندويچ پانەڵ و ئەلەمنیۆم پرۆفایل و رەنگكردنی پرۆفایلی ئەلەمنیۆم.
 
بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی كۆمەڵگای پیشەسازیی (IRALEX) کرایەوە.



(IRALEX) بریتیە لە كۆمەڵگایەكی پیشەسازیی گەورە و مۆدێرن، كە بە بڕی زیاتر لە (75) ملیۆن دۆلار، لەسەر رووبەری (137) دۆنم زەوی، لە شاری پیشەسازیی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دامەزراوە.
ئەندازیار وەرزێر سەروەربەڕێوەبەری ئۆپەرەیشن لە گروپی کۆمپانیاکانی فاروق ڕایگەیاند” ئەمە پرۆژەیەکی نوێی کۆمپانیاکانی فاروقە کە پێک هاتووە لە  كۆمەڵگای پیشەسازیی ئیرالیكس بەتوانای مرۆیی خۆماڵی و لەلایەن كۆمپانیای (زەریا) دروستكراوە، كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی فاروق گروپ، كە هەموو پێوەر و ستانداردێكی ئەندازەیی جیهانی گیراوەتەبەر و نوێترین تەكنۆلۆژیا لە دروستكردنی پرۆژەكەدا بەكارهاتووە، بەرەچاوكردنی ستاندەری (ISO)ی جیهانی”.
 
ڕاشیگەیاند پرۆژەکە پێکدێت لە سێ کارگەی سەرەکی کە کارگەی سندویج پەناڵ وەکارگەی پرۆفایلی ئەلەمنیۆم وە کارگەی ڕەنگکردنی فرۆفایلی ئەلە منیۆم لەم کارگانەدا هەلی کار بۆ خەڵکی ناوچەکە دەڕەخسێنێت وەژئرخانی ئابوری بەهێزدەکات وەدەبێتە کەمکردنەوەی هاوردە لەدەرەوەی هەرێم چونکە ئەم کارگانە یەکەمن لە عێراقدا”
 
لای خۆشیەوە ئازاد شمقار نوێنەری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمیانی ڕایگەیاند دروستکردنی ئەم کارگانە دەبێتە پێشخستنی شاری سلێمانی کەبەشاری پیشەسازی ناسراوە وە دەبێتە دەرفەتێکی گەورە بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابوری و دروستکردنی دەرفەتی هەلیکاری زیاتر بۆ گەنجان لەشاری سلێمانیدا.
پرۆژەی كۆمەڵگای (IRALEX) لەلایەن ئەندازیار و تەكنیككار و كرێكاری كارامەی خۆماڵیەوە بەرێوەدەبڕێت، راستەوخۆ دەرفەتی كاركردنی بۆ زیاتر لە (150) كەس رەخساندوە، جگە لەو سەدان كەسانەی كە لە بازارەكاندا بە ناڕاستەوخۆ سوودمەند دەبن.
 
لەڕێگەی فەیزبوکی ژوری بازرگانیەوە تەواوی وێنەکان بدینە.