ئەڵمانیا ساڵانە 55 ملیۆن یۆرۆ بۆ پەنابەران خەرجدەكات

دامەزراوەیەكی ئابوریی ئاشكرایدەكات ئەگەر رێژەی پەنابەرانی ئەڵمانیا لەم ئاستەی ئێستایدا بمێنێتەوە ئەوا تێچوی ساڵانەیان 55 ملیۆن یۆرۆیە.

بەپێی راپۆرتی دامەزراوەی ئابووری كیل، ئەو مەزندەیە لە سەر بنەمای كۆچكردنی ساڵانەی یەك ملیۆن كۆچبەر تاوەكو ساڵی 2020 ، بۆ ئەڵمانیا كراوە.

دامەزراوەی كیل جەخت لەوە دەكات” ئەڵمانیا تووشی قەیرانێكی دارایی بووە، كە لە كاتی یەكگرتنەوەی ئەڵمانیای رۆژئاوا و ئەڵمانیای رۆژهەڵات لە ساڵی 1990وە تاوەكو ئێستا، هاوشێوەی نەبووە”.

هەر بەپێی راپۆرتەكە تێچووی ساڵانەی هەر پەنابەرێك بە نزیك لە 13هەزار یۆرۆ مەزندە كراوە.