زۆرینەی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكان گەشتەكانیان بۆ هەرێم راگرتووە

بەهۆی ئەوەی چەند جارێك لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقییەوە گەشتەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەویلێرو سلێمانی راگیران بەڵام دوای دەستپێكردنەوەی گەشتەكان رێژەی گەشتەكان كەمیكردوە.

تەلار فایەق بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلێدوانێكیدا رایگەیاند” راگرتنی ئەو گەشتانە زیانی زۆری بە فڕۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی گەیاندوە.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردوە” لەئێستادا بەهۆی ئەو كێشەیەوە زۆرینەی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئەوروپا گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر راگرتووە.

لەماوەی رابردوودا بەهۆی تێپەڕینی موشەكەكانی سوپای سوریا بەسەر ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا چەند جارێك گەشتەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر راگیران.