یۆنان زیاتر لە 5 ملیار یۆرۆ لە خەرجیەكانی كەمدەكاتەوە

پەرلەمانی یۆنان پڕۆژە یاسای بودجەی وڵاتەكەی پەسەندكردو بەپێی پڕۆژە نوێیەكە زیاتر لە 5 ملیار یۆرۆ لە خەرجیە گشتیەكانی ئەو وڵاتە كەمكراوەتەوە.

هەر لە بودجە پەسەندكراوەكەی یۆناندا رێژەی باج زیاد كراوە كە برەكەی دەگاتە دو ملیار یۆرۆ  و هەروەها خەرجیە گشتیەكانی ئەو وڵاتەش بەبڕی (5) ملیار و (700) ملیۆن یۆرۆ كەمكراوەتەوە.

حكومەتی یۆنان ماوەی چەند ساڵێكە توشی قەیرانێكی دارایی قوڵ بوەتەوەو بەهۆیەوە ئەو وڵاتە لەئێستادا نزیكەی 300 ملیار یۆرۆ قەرزارە.