شارەوانی سلێمانی: تیمەكانمان لە ئامادەباشیدان

شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت دەستیانكردوە بە پاككردنەوەی رێگاوبانەكان لە بەفر و سەرجەم تیمەكانیشیان لەئامادەباشیدان.

رزگار ئەحمەد، لێپرسراوی‌ بەشی‌ خزمەتگوزاری‌ لە سەرۆكایەتی‌ شارەوانی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند”لە ئێستادا بە هاوكاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ بەرگری‌ شارستانی‌ و بەڕێوەبەرایەتی‌ ئامێرەكان، ئامادەكاری‌ پێویست كراوە بۆ رێگریكردن لە هەر رووداوێكی‌ نەخوازراو كە بەهۆی خراپی كەش و هەواو بەفربارینەوە روبدات”.

لێپرسراوی‌ بەشی‌ خزمەتگوزاری‌ لە سەرۆكایەتی‌ شارەوانی‌ سلێمانی‌ ئاماژەی بەوەشكرد “لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تیمەكانمان لە دەرەوەی‌ شار خەریكی‌ پاكردنەوەی‌ رێگاكان، بۆ ئەوەی‌ ئاستەنگ بۆ شۆفێران دروست نەبێت و تا بەفربارین بەدەوام بێت ئەوانیش لە كارەكانیان بەردەوام دەبن”.