نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

 
ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوە هات، كە ڕۆژی ڕابردوو وڵاتانی ئۆپێك كۆبوونەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)، ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە شێوەی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بنییوە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش داوە، ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكاندا بە 43 دۆلارە، هاوكات نەوتی خاویش بە 39 دۆلار و 97 سەنتە.
دابەزینی نرخی نەوت لە كاتێكدا كە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بودجەی ساڵی 2015 یەك بەرمیل نەوتی بە 45 دۆلار خەمڵاندووە.
 
ز.ر