سلێمانى : لەماوەى 2 هەفتەدا 12 تۆن مەواد لەناودەبرێت

 
 لە ماوەى دوو هەفتەى رابردوودا لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتى سلێمانییەوە دەستدەگیرێت بەسەر  برى 12 تۆن مەوادى ماوەبەسەرچوو ، و سەرۆکى لیژنەى لەناوبردنیش رایدەگەیەنێت سەرجەمیان لە ناوچەى تانجەرۆى شارى سلێمانى لەناوبراون.
 
خالید محەمەد سەرۆکى لیژنەى لەناوبردنى سەربە لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى رایگەیاند کارى لیژنەکەیان لەناوبردنى ئەو مەوادانەیە کەماوەى بەکارهێنانیان بەسەرچووە و شیاوى خواردن و بەکارهێنان نییە بۆ مرۆڤ و ئاژەل ، ووتیشى لەماوەى دوو هەفتەى رابردوودا لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستگیراوە بەسەر برى 12 تۆن و 5 سەدو 76کگم مەوادى ماوە بەسەرچوو، جۆرى مەوادەکانیشى بریتیبوون لە خواردەمەنى و مەوادى جوانکارى و پاککەرەوە.
 
سەرۆکى لیژنەکەش ئاماژەى بەوەشکرد سەرجەمى ئەو مەواد و کەلوپەلانەى کە دەستى بەسەردا گیراوە بە بریارى قائیمقامى سلێمانى لەلایەن لیژنەى لەناوبردنەوە لە ناوچەى تانجەرۆى شارى سلێمانى لەناوبراون.