دابه‌شكردنی‌ نه‌وتی‌ بێبه‌رامبه‌ر یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو، دابه‌شكردنی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ بێبه‌رامبه‌ر چاوه‌ڕوانی‌ فه‌رمانی‌ وه‌زارییه‌‌و تا ئێستا ڕوون نییه‌ كه‌ی‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
(جه‌مال عه‌لی‌) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ سلێمانی‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، تا ئێستا دیارینه‌كراوه‌ كه‌ی‌ ئه‌و به‌رمیله‌ نه‌وته‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش بكرێت كه‌ به‌بێ‌ به‌رامبه‌ره‌، بۆ دابه‌شكردنی‌ ئه‌و به‌رمیله‌ نه‌وته‌ش چاوه‌ڕوانی‌ فه‌رمانی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانن.
(جه‌مال عه‌لی‌) ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ ئه‌و به‌رمیله‌ نه‌وته‌، هه‌ر كاتێكیش فه‌رمانه‌كه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌ته‌وه‌ ده‌ربچێت، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ ده‌كرێت.
پێشتر له‌هه‌ندێك له‌میدیاكانه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، گوایه‌ دابه‌شكردنی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ بێبه‌رامبه‌ر ده‌ستی‌ پێكردووه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌‌و تا ئێستا فه‌رمانی‌ وه‌زاری‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌رنه‌چووه‌.