داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق زیاتر لە 3 ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی لەمانگی رابردوودا ئاشكراكردو رایگەیاند داهاتی نەوت لەو مانگەدا 3 ملیار و 600 ملۆن دۆلار بووە.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی‌ نەوتی‌ عێراق ڕایگەیاند” لە مانگی‌ ڕابردوودا بڕی‌ نەوتی‌ هەناردەكراو بۆ دەرەوەی‌ وڵات، زیاتر لە 100 ملیۆن‌و 945 هەزار بەرمیل بوە.

وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەشكردوە” لەو مانگەدا ڕۆژانە 3 ملیۆن‌و 300 هەزار بەرمیل نەوتی‌ خاو هەناردە كراوە.

وەزارەتی‌ نەوت ئاشكراشی كردوە” كۆی‌ داهاتی‌ فرۆشی‌ نەوت لە مانگی‌ تشرینی‌ دوەمدا، گەیشتۆتە 3 ملیار‌و 600 ملیۆن دۆلاری‌ ئەمریكی‌‌و نرخی‌ هەر بەرمیلێك نەوتی‌ فرۆشراویش 36 دۆلار بوە.