هەرێمی كوردستان: روبەری چێندراوی گەنم لەزیادبوندایە

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت روبەری چێندراوی گەنم لە هەرێمی ساڵ بەساڵ لەزیادبوندایە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، لەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا رووبەری چێنداوی گەنم لە هەرێمی كوردستان ساڵ بە ساڵ لەزیادبووندایە، بەجۆرێك لە ملیۆنێك و 937 هەزار دۆنمەوە بۆ 3 ملیۆن و 56 هەزار دۆنم زیاد بووە.

هەر بەپێی ئاماری ئەو وەزارەتە بڕی بەرهەمی گەنمیش زیادیكردوە بەجۆرێك لە 218 هەزار و 644 تۆنەوە بۆ 912 هەزار و 626 تۆن زیاد بووە.