قەیرانی هەرێمی كەتەلۆنیا ملیارێك یۆرۆ زیانی لەئیسپانیا داوە

وەزیری ئابووری ئیسپانیا رایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنەكانیان قەیرانی سەربەخۆیی هەرێمی كەتەلۆنیا زیانی ملیارێك یۆرۆی لەوڵاتەكەی داوەو بۆتە هۆی لاواز بوونی گەشەی ئابووری ناوچەكەش.

لویس دی گۆیندۆس وەزیری ئابووری ئیسپانیا رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا هەرێمی كەتەلۆنیا بزوێنەری سەرەكی گەشەكردنی ئابووری وڵاتەكەی بووەو لەسەدا 19ی داهاتی ناوخۆیی دابین كردووە، بەڵام لەچارەكی كۆتایی ساڵی 2017دا بۆتە بارگرانیەكی گەورە بەسەر ئابووری ئیسپانیاوە.

وتیشی، بەپێی خەمڵاندنەكانیان قەیرانی سەربەخۆیی هەرێمی كەتەلۆنیا زیانی ملیارێك یۆرۆی لەئیسپانیا داوە، جگەلەوەش هۆكارێك بووە بۆ ئەوەی گەشەی ئابووری وڵاتەكەی روو لەسست بوون بكات.