كۆمپانیایەكی نەوت لە هەرێم بڕی بەهەمهێنانی خۆی كەمدەكاتەوە

كۆمپانیایەكی بەریتانی ئاشكرای كرد ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان لە سنووری كاری كۆمپانیاكەیان كەمدەكەنەوە.

كۆمپانیای گەنێڵ ئینێرجی كە كار بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەهۆی دواكەوتنی پاداشتی دارایی كۆمپانیاكەوە كەم كردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان لە سنووری كاری خۆیان لە ٩٠ هەزار بەرمیل تا ١٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەمی كردووە بۆ ٨٥ هەزار تا ٩٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، هەروەها خەرجی و داهاتی كەمكردووەتەوە وكۆمپانیاكە لەسەدا ٥.٨ ی پشكەكانی لەدەستداوە.

كۆمپانیای  گەنێڵ ئینێرجی كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنای نەوتە و لە ساڵی ٢٠١١ وە چالاكی بەرهەمهێنای نەوتی دەستپێكردووە لە هەرێمی كوردستانیش لە پاڵاوگەی تەق تەق و تاوكە كاری دەرهێنانی نەوت دەكات.