دووڕۆژە تورکیا ڕێگاى هاتوچۆى داخستووە

 
ماوەى دووڕۆژە ڕێگەى هاتنەناوەوەى ئۆتۆمبێلى بارهڵگر لە تورکیاوە ڕاگیراوە و ئەمەش کارى گەرى دەبێت لەسەر کەمبونەوەى هاتنى خۆراک بۆ گوردستان.
بورهان على ئەندامى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى لە لێدوانێکدا بۆ ژوورى بازرگانى وتى” زۆرێک لە بازرگانان پەیوەندیان پێوە کردوین کەماوەى دووڕۆژە ئۆتۆمبێلى بارهەڵگرى هێنانى شتومەک بۆ کوردستان لەدەرەوەى سلۆپیەوە ڕێگرى لێدەکرێتە بێتەناوەوە”
وتیشى” ئەو بەدواداچونانەى پێمە کردومانە بۆمان دەرکەوتووە کە هێزەکانى تورکیا دەستیانکردووە بە ئەنجامدانى پرۆسەى سەربازى لەناوچەکانى پێش شارى سلۆپى کە بە هەزاران ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر ڕاوەستاون”
ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانى ئاماژە بەوەشدەکان کە ئەو بارهەڵگرانەى گەشتونەتە سلۆپى کێشەیان نیە و دێنە کوردستانەوە بەڵام ئەوانەى پیش سلۆپین ماوەى دووڕۆژە ڕاوەستاون و ڕێگەیان پێنەدراوە بێنە کوردستانەوە ئەمەش کاریگەرى دەبێت بەسەر بازڕاکەنى هەرێمى کوردستان وە دەبێتە هۆى کەمبونەوەى پێداویستیەکان لەبازاڕەکاندا بۆیە پێویستە ووڵاتى تورکیا ئەو ڕێگایانە دانەخات لەسەر بارهەڵگرەکان تا پەیوەندیە بازرگانیەکان بەردەوام بێت.