مانگی رابردوو هەرێم زیاتر لە ١٤ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرای دەکات مانگی رابردو لەڕێی بۆرییەوە (14) ملیۆن و (657) هەزار و (798) بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهان کراوە و لەورێژەیەش یەک ملیۆن و (579) هەزار و چوار بەرمیلیش رادەستی سۆمۆ کراوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات کە لە مانگی ئابی رابردو (14) ملیۆن و (657) هەزار و (798) بەرمیل نەوتی خاوی لە رێگەی هێڵی بۆری نەوتەوە لە بەندەری جیهانەوە هەناردە کراوە.

راشیگەیاندوە: لەو بڕەش، (11,356,277) بەرمیل واتە (366,331 بەرمیلی رۆژانە)ی بەشێوەی بارکردنی راستەوخۆ لە بەندەری جیهانەوە هەناردە کردوە و (1,579,004) بەرمیل واتە (تێکڕای 50,935 بەرمیلی رۆژانەی) رادەستی سۆمۆ کردوە.