“شوێنی ئامادەكردنی خواردنی سەر عەرەبانەكان مەرجی تەندروستی تێدانیە”

بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستیەكانەوە شوینی ئامادەكردنی خواردەمەنی سەر عەرەبانەكانی ناو بازار پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراو لە كەموكورتیەكان ئاگادار كرایەوە.

ئەمرۆ 31-8-2015 لیژنەی دووی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ئەنجامی گەران‌و بەدواداچونەكانیاندا سەردانی شوێنی ئامادەكردنی خواردنی سەر عەرەبانەكانی ناو بازاریان كرد، پاش پشكین و بەدواداچون دەركەوت شوێنی ئامادەكردنی ئەو خواردانە لە رووی تەندروستیەوە گونجاو نیە .

هاوڕێ محمد سەرۆكی لیژنەی دوو لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند ” لەئەنجامی بەدواداچونمان بۆ شوێنی ئامادەكردنی خواردنی سەر عەرەبانەكان كە لە ماڵێكدا لەگەرەكی كانی ئاسكان ئامادە دەكرێت دەركەوت كە ئەو شوێنە هیچ مەرج‌و رێنماییەكی تەندروستی تێدا نیەو خاوەنەكەی پابەند نیە بەجێبەجێ كردنی مەرج و رێنماییەكانەوە.
 

 ووتیشی ” پسوڵەی سەرپێچیان بۆ  ئەو شوێنە كراو هەروەها ئاگادار كرایەوە لە ماوەیەكی كەمدا پابەند بێت بە هەموو مەرج و رێنماییەكانەوە .