لەماوەی دوو رۆژدا نرخی نەوت بەڕێژەی %17 بەرزبوەتەوە

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەماوەی دوو رۆژدا بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەرێژەی لەسەدا 10و رۆژی هەینیش بەرێژەی لەسەدا 6 بەهاكەی بەرزبووەوە، بەمەش تەنها لە ماوەی دوو رۆژدا نزیكە سەدا 17 بەهاكەی بەرزبووەتەوە.

لە دواین مامەڵەكانیدا نرخی نەوتی ئەمریكی بەڕێژەی 6.25% لە بازاڕەكاندا بەرزبووەوە و هەر بەرمیلیك لە ئاستەكانی 45 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەهای هەر بەرمیلیك لە نەوتی خاوی برێنتیش لە بازاڕەكاندا بەڕێژەی 5.24% بەرزبویەوەو یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 50 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.