کۆمپانیای سۆنی سێ بەرهەمی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆمپانیای سۆنی سێ جۆری نوێی مۆبایلی جۆری ئێکسپێریا بخاتە بازاڕەکانەوە.

ئەو مۆبایلانەی سۆنی بەنیازە بیانخاتە بازاڕەكان، بریتین لە سۆنی ئێكسپیرا زێد 5 ، ئیكسپیریا زێد 5 كۆمپاكت‌ و ئێكسپیریا زێد 5 پرێمیۆم.

بەپێی زانیارییەکان” زێد 4 پریمپیۆمی زنجیرەی ئێكسپیریا بە شاشەیەكی 5.5 ئینجی دێت، كە كوالیتییەكەی 1440 بە 2560 مێگاپێكسڵ دەبێت ‌و نمایشكردنی ڤیدیۆ ‌و وێنەكانیشی بە كوالیتی 4 كەی دەبێت”.

لەبارەی بەرهەمەكانی دیكەشی سۆنی بۆ زێد 5 شاشەیەكی 5.2 ئینجی كوالیتی 1080 بە 1920 مێگا پێكسڵی ئامادەكردووە، زێد 5 كۆمپاكتیش بە شاشەیەكی 4.6 ئینجی 720 بە 1280 مێگا پێكسڵ پەردەی لەسەر لادەدرێت.