بازرگانان به‌رده‌وامن له‌ هاوکاریکردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌

بۆزیاتر پشتیوانیکردن له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ بازرگانان به‌رده‌وامن له‌ گه‌یاندنی هاوکاریه‌کانیان بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌.

بورهان عه‌لی ئه‌ندمی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و خاوه‌نی کۆمپانیای بورهان ڕایگه‌یاند” ئێمه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ین که‌توانیویانه‌ خاکی کوردستان و ژیانی ئێمه‌ و هاوڵاتیان بپارێزن له‌به‌رانبه‌ر هێرشی تیرۆریستان”

وتیشی” ئێمه‌ توانیمان بڕی زیاتر له‌ ٤ تۆن خۆراک و که‌لوپه‌لی پێویستی خوارده‌مه‌نی بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌رین له‌ناوچه‌کانی پێشه‌وه‌ی که‌رکوک”

بورهان علی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ گه‌یاندنی هاوکارو پێداویستیه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌ی به‌ئێمه‌ بکرێت بۆپاڵپشتی و سه‌رکه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ین.