لە هەرێمی كوردستان 871 بەنزینخانە بونیان هەیە

لە شارەكانی هەرێمی كوردستان 871 بەنزینخانە بونیان هەیە و پێویستی هەرێمیش بۆ بەنزین رۆژانە زیاتر لە 5 ملیۆن لیتر بەنزینە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی سامانەسرووشتییەكان لە هەرێمی كوردستان871 بەنزینخانە هەیە، كە 324 یان لە هەولێرن و لەو رێژەیە 142 یان بڕی 2 ملیۆن و 250 هەزار لیتر بەنزین لە رۆژێكدا وەردەگرن.

405 بەنزینخانە لە سلێمانییە و 78 بەنزینخانەیان بڕی 2 ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین وەردەگرن ، لە دهۆكیش 142 بەنزینخانە هەیەو تەنیا108 یان 1 ملیۆن و 250 هەزار لیتر بەنزین وەردەگرن.

هەر بەنزیخانەیەكی حكومی لە هەرێمی كوردستان رۆژانە زیاتر لە 15 هەزار لیتر بەنزین وەردەگرێت، 543 بەنزینخانەكەی دیكە لە رێگەی بەنزینی بازرگانییەوە بەنزین دابین دەكەن.