لە ئێران زایناریی ٢٠ ملیۆن بەشداربووی مۆبایل هاک کرا

دوو رۆژ دوای دزەکردن بۆ نێو بانکی زانیارییەکانی موبایلی ئێرانسێل و ئاشکرابوونی زاینارییەکانی بەشداربووانی ئەم ئۆپێراتۆرەی مۆبایل، ئاژانسی هەواڵی مێهر راگەیاند: پۆلیسی بەرهەمهێنان و گۆڕینەوەی زانیاری، لێکۆڵینەوەکانی لەمبارەیەوە دەست پێکردووە.
وەزارەتی پێوەندیەیکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری ئێران. هەواڵی لە کار خستنی ئەو رۆباتەی بڵاو کردووەتەوە کە زانیاریی بەشداربووانی بڵاو کردووەتەوە. لەم هەواڵەشدا راگەیەندراوە، ئەم رۆباتە دەستی بە زانیارییەکانی ٢٠ ملیۆن بەشداربووی تەلەفۆنەکە گەیشتووە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، حسێن رەمەزانی، جێگری بەشی مافناسی و نێودەوڵەتیی پۆلیسی بەرهەمهێنان و گۆڕینەوەی زانیاری کە بە پۆلیسی فەتا بە نێوبانگە، دەڵێ: بەدوای ئەو کەسەوەن کە ئەم زانیاریانەی دزیوە.