نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی زیادبونی بەهرەمی نەوتی ئەمریكا، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
 
نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی لە بازاڕەكانی بۆرسەی جیهانی بەڕێژەی 0.56 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بۆ 56.61 دۆلار دابەزی.
 

هەروەها ئەو دابەزینە نەوتی برێنتیشی گرتەوەو نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتیش لە بازاڕەكانی جیهان بە 61.66 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.