عێراق رۆژانە 58 هەزار بەرمیل نەوتی قورسی ڕەوانە دەکات

 
وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەكردنی رۆژانە 58 هەزار بەرمیل نەوتی قورسی راگەیاندو ئاماژە بەوەشكراوە ئەوە دەبێتە هۆی  بەرزكردنەوەی ناوبانگی نەوتی عێراقی لەبازاڕەكانی جیهاندا.
فەیاز حەسەن نیعمە، بریكاری وەزارەتی نەوت، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، وتی: عێراق دامەزراوەی هەناردەكردنی نەوتی خاوی قورسی راگەیاند.
باسی لەوەشكرد: لەئێستادا لەتوانایاندایە رۆژنە 58 هەزار بەرمیل نەوتی قورس هەناردە بكەن، ئەو بڕەش لە كێڵگە نەوتیەكانی (قەرەنە 2) و (حلفایە) بەرهەم دەهێنرێت و رێژەكە بەرزتریش دەكرێتەوە.
فەیاز حەسەن نیعمە، تەئیكدیشی كردەوە: رێژەی هەناردەكردنی نەوتی عێراق 3 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووەو پێشتر یەك جۆر نەوتی هەناردە دەكرد، بەڵام لەئێستادا دوو جۆر هەناردە دەكات، هەناردەكردنی نەوتی قورسیش، ناوبانگی نەوتی عێراق لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزدەكاتەوە.وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەكردنی رۆژانە 58 هەزار بەرمیل نەوتی قورسی راگەیاندو ئاماژە بەوەشكراوە ئەوە دەبێتە هۆی  بەرزكردنەوەی ناوبانگی نەوتی عێراقی لەبازاڕەكانی جیهاندا.
فەیاز حەسەن نیعمە، بریكاری وەزارەتی نەوت، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، وتی: عێراق دامەزراوەی هەناردەكردنی نەوتی خاوی قورسی راگەیاند.
باسی لەوەشكرد: لەئێستادا لەتوانایاندایە رۆژنە 58 هەزار بەرمیل نەوتی قورس هەناردە بكەن، ئەو بڕەش لە كێڵگە نەوتیەكانی (قەرەنە 2) و (حلفایە) بەرهەم دەهێنرێت و رێژەكە بەرزتریش دەكرێتەوە.
فەیاز حەسەن نیعمە، تەئیكدیشی كردەوە: رێژەی هەناردەكردنی نەوتی عێراق 3 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووەو پێشتر یەك جۆر نەوتی هەناردە دەكرد، بەڵام لەئێستادا دوو جۆر هەناردە دەكات، هەناردەكردنی نەوتی قورسیش، ناوبانگی نەوتی عێراق لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزدەكاتەوە.