نرخی نەوت لەبەرز بوونەوەیە

 
بەهۆی دابەزینی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی و وەستانی ئاستی هەناردەی نەوت لە لیبیاوە بۆ كەنەداو جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی كڕینی نەوت لە ئێران لەلایەن وڵاتانی كڕیاری نەوت لەمانگی تشرینی یەكەمی داهاتوەوە، نرخی نەوت بەرز بوونەوە تۆمار دەكات.

بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی نەوت لەچاو هەفتەی رابردوو بەڕێژەی (3.16%) بەرز بوونەوەی تۆماركردووە، ئەوەش بەهۆی كۆمەڵێك هۆكارەوە بووە.

ئەمەو ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بە (72.76) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنتیش بە (78.16) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.