هەناردەی نەوتی ئۆپیك كەمیكردوە

 
رێژەی هەناردەی نەوتی ئۆپیك لەمانگی رابردودا كەمیكردوە ئەویش بەهۆی خراپی دۆخی كەش و هەواوە لە ناوچەكانی باشوری عێراق.
 
بەپێی زانیارییەكان لەمانگی شوباتدا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ 2.05 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا دابەزیوە.
 
ئەمەش لەكاتێكدا كە لەمانگی یەكی ئەمساڵدا عێراق رۆژانە 2.39 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردوە.
 

سەرچاوە هەواڵیەكانیش ئاشكرایانكردوە لەمانگی شوباتدا هەناردەی نەوتی ئۆپیك بەگشتی دابەزیوە بۆ 29.92 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا لەكاتێكدا لە مانگی كانونی دووەمدا ئەو ڕێژەیە 30.27 ملیۆن بەرمیل بوە لە رۆژێكدا.