لەسلیمانى کونفرانسیک لەسەر حکومەتى ئەلکترونى بەڕێوەچوو

 
بەمەبەستى گفتوگوکردن لەسەر  حکومەتى ئەلکترونى لە شارى سلیمانى کونفرانسیک لەلاین زانکوى ئەمریکى لە عیراق- سلیمانى و زانکوى سلیمانى و بە سپۆنسەرى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلیمانى و پاریزگاى سلیمانى بەریوە چو.
لە کونفرانسەکەدا پاریزگارى سلیمانى و سەروکى ئەنجومەنى پاریزگاى سلیمانى و ژمارەیەک لە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان و ئەندامانى ئەنجومەنى پاریزگاى سلیمانى و ژمارەیەک لە ماموستاى زانکوى سلیمانى تیایدا بە شداربون.
لە کونفرانسەکەدا پاریزگارى سلیمانى رایگەیاند کێشەى سەرەکى حکومەتى هەریمى کوردستان نەبونى سیستمى بانکیە وە پێویستە پەیوەندى هاولاتى دروستبکریت تا بتواندریت کارەکان بە ئەلکترونى بکریت.
ئالا عومەر بەرزنجى مامۆستاى زانکۆ و ئەندامى ریکخەرى کونفرانسەکە وتى” ئەم کونفرانسە لەکاتیکدا دەبەسریت کە هەریمى کوردستان هەرەشەى ئابورى سیاسى و ئەمنى لەسەرە بەلام ئەم هەرەشانە  نەبوتە ئەوەى کە پروژەى حکومەتى ئەلکترونى دوا بخەین بەلکو ئەمە زور هانماندەدات ئەم پروسەیە بخەینە بوارى جیبەجیکردنەوە”
وتیشى” ئیمە دەمانەویت ئەم پروژەیە هەنگاو بنیت بو ئەوەى لەگەل کەرتى تایبەت وە لەگەل بانکەکاندا ئەو سیستمە دابینبکەین بەلام بەهوى ئەو قەیرانەى کە هەیە پیویستە سود لەتواناى ناوخوى وەربگرین” 
هەر لەو سمینارەدا زانکوى سلیمانى و زانکوى ئەمریکى و پەرلەمانى کوردستان د.عیزەد سابیر باسیان لە سیستمى ئەلکترونیکرد.
لەدریژەى سمینارەکەدا باس لەو سیستمە کرا کە لە ئیستادا ژورى بازگانى و پیشە سازى سلیمانى کاری پێدەکات کە تایبەتە بە سیستمى یەک پەنجەرەى ئەلکترونى کارەکان دەروات، لەناو سمینارەکەدا سیستمەکەى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بە تاکە سیستەم داندرا کە پشتى بە تواناى ناو خۆی بەستووە و هیچ کۆمپانیایەکى دەرەکى کارى تێدا نەکردووە وە ئەو سیستەمە ئامادەکراوە بە حکومەتى ئەلکترۆنیەوە ببەسترێتەوە لە هەرکاتیکدا کار بەو سیستمە کرا.

لەناو سمینارەکەدا سیستمەکەى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بە تاکە سیستەم داندرا کە پشتى بە تواناى ناو خۆی بەستووە و هیچ کۆمپانیایەکى دەرەکى کارى تێدا نەکردووە وە ئەو سیستەمە ئامادەکراوە بە حکومەتى ئەلکترۆنیەوە ببەسترێتەوە لە هەرکاتیکدا کار بەو سیستمە کرا.
هەردوو زانکۆى ئەمریکى و سلێمانى لە سمینارەکەدا پرۆتۆکۆڵى لێک تێگەشتنیان لەو بارەیەوە واژۆکرد.
بەشیکى ترى سمینارەکە تایبەتکرا بە بەریوە بەرایەتى پاسپورتى سلیمانى و دادگاى سلیمانى و کومپانیاى ئاسیاسیل کە باسیان لە شیوازى کارکردن و سیستمى ئەلکترونیکر لە شوینەکانیاندا.
حکومەتى ئەلکترونى واتا بەکار هینانى تەکنەلوجیاى زانیارى لەلایەن ئاژانسى حکومەتى کەتواناى ئالوگورى زانیارى هەیە لەگەل هاولاتیان و بازرگانان و ئاژانسى حکومەتى تر.
سود وەرگرتن لە حکومەتى ئەلکترونى شەفافیەت و ئاسایشى زانیارى بەدى دەهینیت و هەروەها لەروى داراییەوە سودى هەیە.