كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل ملیارێك دۆلار زیانی بەركەوتووە

كۆمپانیای نەوتی ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكی، كە گەورەترین كۆمپانیای نەوتی جیهانە، رایگەیاندوە: بەهۆی سەپاندنی گەمارۆ ئابورییەكانی سەر رووسیا، كۆمپانیاكەیان یەك ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە.
 
كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاشكرایكردوە: كە بەهۆی سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر رووسیا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە كۆمپانیاكە ناچاربووە گرێبەستەكانی لەگەڵ كۆمپانیای رووس نەفت هەڵبوەشێنێتەوەو بەو هۆیەشەوە یەك ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە.
 

لە راپۆرتەكەی ئەو كۆمپانیایەدا هاتوە: لە ساڵی 2014 بەشداریی كۆمپانیاكان لە دەرهێنانی نەوت لە ناوچەكانی سیبیریا و دەریای باكوور ‌قەدەغەكراو بەو هۆیەشەوە كۆمپانیاكە زیانێكی دارایی زۆری بینیوە.