عێراق خاوەنی 68 ملیار دۆلاری یەدەگە

وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت: لەئێستادا عێراق خاوەنی 68 ملیار دۆلاری یەدەگە.
هۆشیار زێباری‌، وەزیری‌ دارایی‌ عێراق، لە كۆنگرەیەكی‌ رۆژنامەوانیدا لەشاری بەغدا رایگەیاند:  عێراق لەڕووی‌ ئابورییەوە نە روخاوە، بەڵام بەهۆی‌ دابەزینی‌ نرخی‌ نەوت‌ و شەڕی‌ تیرۆرەوە، ئابورییەكەی لە كێشەدایە ‌و پارەی‌ پێویستی‌ لەبەردەستدا نییە.
زێباری ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوان هەوڵدەدەن رێگەبگرن لە دابەزینی بەهای دینای عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی.
وەزیری دارایی ئاشكراشیكرد: لەئێستادا عێراق خاوەنی 68 ملیار دۆلاری یەدەگە.