نرخی زێڕ بەرزبویەوە

لەدوای دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی جیهان، نرخی زێڕ بەرزبویەوە.
دوای ئەوەی جانێت یەلن بەرپرسی بانكی فیدراڵی ئەمریكا لەلێدوانێكیدا رایگەیاند: بەرزكردنەوەی نرخی سوود پەیوەستە بە گەشەكردنی كەرتی كار و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان بۆ ئاستەكانی 2%، هەروەها ئاماژەی بەوەشكردبوو كە دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر دابەزینی رێژەی هەڵاوسان هەبووە، نرخی زێڕ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لەبازاڕەكانی جیهاندا نرخی زێڕ گەیشتە 1200 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێك.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لەچەند رۆژی رابردودا بەهای دۆلار بەرامبەر پاوەنی بەریتانی روی لە دابەزین كرد.