دابەزینی نرخی نەوت وڵاتێکی ناچارکرد باری نائاسایی رابگەیەنێت

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە وڵاتی ڤەنزوێلا باری نائاسایی ئابوریی راگەیاند.

نیکۆلاس مۆدۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا بەهۆی قەیرانی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بۆ ماوەی 60 رۆژ باری نائاسایی لە وڵاتەکەیدا راگەیاند.

راگەیاندنی باری نائاسایی ئابووری لە ڤەنزوێلا لەکاتێکدایە، کە ئەو وڵاتە یەکێکە لە وڵاتە هەرە دەوڵەمەندەکان بە نەوت و ئابووری ئەو وڵاتەش زیاتر پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە و لەئێستاشدا نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.