ئەوروپا دراوی 20 یۆرۆیی لەچاپ دەدات

بانكی ناوەندیی ئەوروپا نوێترین كاغەزی 20 یۆرۆیی بۆ هاوڵاتیان ئاشكراكرد.
ماریۆ دراگی، سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەوروپا، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چاپی نوێی دراوی 20 یۆرۆیی ئاشكراكرد. 
ماریۆ دراگی ئاماژەی بەوەكرد: بڕیارە ئەو جۆرە دراوە، لە 25 ی تشرینی دووهەمی ئەمساڵ لە ناوچەی یۆرۆ بخرێتە بازاڕەكانەوە.
سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەوروپا ئاشكراشیكردوە: هەریەكە لە بانكی ناوەندی ئەڵمانیاو فەرەنساو ئیتاڵیا بەشداری لەچاپدانی ئەو دراوە نوێیەیان كردووە.