ڕاوێژکاری دارایی کازمی: بەپێی پێشبینییەکان نرخی نەوت دەگاتە زیاتر لە 65 دۆلار

ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە دەکرێت بە چەند ڕێگایەک کورتهێنانی بودجە پڕبکەینەوە، یەکێک لەوانە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی (ئەلعێراقییە)، مەزهەر محەمەد ڕایگەیاند، “بە چەند ڕێگایەک دەتوانین کورتهێنانی بودجە لە ساڵی 2021دا چارەسەر بکەین لەوانەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کەمکردنەوەی خەرجی وەک جێگرەوەیەک بۆ قەرزکردن”.

ئەو راوێژکارەی کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێشبینی دەکەن لە بەهاری ئەمساڵدا نرخی نەوت بەرزببێتەوە بۆ زیاتر لە 65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دوای ئەوەی ڕێکار و مەرجەکانی سەر گواستنەوە هەڵدەگیرێت و دۆخی جیهان بەرەو باشتربوون دەچێت”.

مەزهەر محەمەد باسیلەوەکردووە کە ئەو زیادەیەی ئۆپیک لەماوەی پێشوودا بڕیاری لەسەردا کە بڕەکەی 500 هەزار بەرمیلە لە ڕۆأێکدا ئاماژەیە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت.

ڕاوێژکارەکەی کازمی ڕاشیگەیاندووە، ڕێژەی %30 کۆی دانیشتووان لە عێراق هەژارن، زۆرینەیان ئەوانەن کۆچیان کردووە یان کارەکانیان لەدەستداوە.