ئەپڵ ناوەندێکی زانیاری لە ئەوروپا دروستدەکات

 
 
کۆمپانیای ئەپڵ سەنتەرێکی زانیاری لە ئەوروپا دروستدەکات و ئەو پرۆژەیە بەتەواوەتی لەڕێی وزەی نوێیەوە دەبێت. پێشبینیکراوە تێچووی ئەو پرۆژەیە 1.9 ملیار دۆلار لەخۆبگرێت.



بەپێی راگەیەندراوێكی کۆمپانیای ئەپڵ، ئەو ناوەندی زانیارییە لە ئێرلەندا دادەمەزرێت و یارمەتی خزمەتگوزارییەکانی ئەو کۆمپانیایە دەدات وەک ئەپل ستۆر و ئای تۆن بۆ ئەوەی خێراتربکرێن.



ئەپڵ راشیگەیاندووە کە ئەو وەبەرهێنانە بە یەکسان لە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێرلەندا دابەشدەکرێت.



تیم کووک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ دەڵێت، ئەو پرۆژەیە گەورەترین پرۆژەی کۆمپانیاکەیە لە ئەورووپا و هەلێکی کاری زۆریش لەو کیشوەرە دەرەخسێنێت، هاوکات بە داهێنانێکی گەورەش هەژماردەکرێت لەبەرئەوەی بە وزەی نوێ بەکاردەخرێت.