پلانى ستراتیژى سێ ساڵى سلێمانى کۆتاى هات

 
 
لە پارێزگاى سلێمانى پلانى ستراتیژى سێ ساڵەى داندراو کارەکان بەسەرکەوتوى بەڕێوەچوون لە سەرجەم بوارەکاندا.
بابان حەمەسور ئەندامى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بە سایتى ژوورى  ڕاگەیاند ئێمە وەک ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بەشداریمانکردووە لە پلانى سێ ساڵەى شارى سلێمانى کە لەسەرجەم کەرتەکاندا کارى بۆکراوە باسى بەڕێوەچونى شارى سلێمانکراوە.
ئاماژەى بەوەشدا ئەم پلانە بۆ ساڵەکانى 2016 و 2017 و 2018 یە کە تایایدا باس لە هەموو ئەو کەرتانەکراوە کە پەیوەستە بە ژێرخانى ئابورى ژیانى هاووڵاتیانەوە.
بابان حەمەسور ئاماژە بەوەشدەکات کارى پلانى ستراتى لەلایەن ڕێکخراوى UNDP و بەڕێوەبەرایەتیەکانى پارێزگاى سلێمانیەوە داندراوە.