برێتنی دەبێتە شاژنێكی فیرعەونی

كچە گۆرانیبێژی ئەمریكی برێتنی سپێرز لەسەر ئەكاوەنتی تایبەتی خۆی لە تویتەر هەڵمەتێكی پڕوپاگەندەی دەستپێكرد بۆ بۆنێكی نوێ بە ناوی فانتازی تویست.
لەم ریكلامەدا برێتنی بە سێ شێوازی جیاجیادا دەردەكەوێت بە سێ كەسایەتی جیاواز لە دەق و ناوەڕۆكدا، برێتنی بە جلوبەرگە سەرنجڕاكێشەكانی سێ كەسایەتی دەنوێنێت كە بریتین لە :برێتنی بە جورئەت، برێتنی سەرنجڕاكێش و برێتنی شاژنی جوانی.
هەر لەم ریكلامەدا برێتنی جلوبەرگی (خواوەندی جوانی) پۆشی بوو كە بریتی بوو لە كراسێكی سپی نەخشێنراو بە زێڕ و تاجێكی لەسەر نابوو كە زۆر لە تاجی شاژنەكانی میسری سەردەمی فیرعەونییەكان دەچوو.