ئەندەنوسیا: بە بەشداری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی 27هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو

بە بەشداری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی 17/10/2012  27 هەمین پێشانگایەكی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئەندەنوسیا بەڕێوەچو،لە پێشانگاكەدا كە  سەرۆكی وڵاتی ئەندەنوسیا تێیدا ئامادەبو،هەریەكە لە  نەوزاد غفور جێگری دوەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و چەند بازرگانێكی عێراقی بەشداریان تێداكرد.
لەو بارەیەوە نەوزاد غەفور جێگری دوەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ماڵپەڕی ژوری بازرگانی راگەیاند: دوای گەڕانێكی تەواو لە پێشانگاكەداو كۆكردنەوەی زانیاری داوایانكردوە، كۆمپانیاكانی ئەندەنوسیا هاوبەش بن لە كاری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان چونكە ئەندەنوسیا وڵاتێكی پیشەسازی گەورەیە لە هەموو بوارەكاندا لە كوالیتی و زۆری جۆری بەرهەمەوە.
هاوكات ڕۆژی 18/10/2012 لە ژێر چاودێری وەزارەتی دەروەی ئەندەنوسیا كۆبونەوەیەك ئەنجام درا بە هاوبەشی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی ئەندەنوسیا و ژووری بازرگانی سلێمانی و كۆمەڵێك گەورە كۆمپانیاو سەفیری ئەندەنوسیا لە عێراق .
تێیدا نەوزاد غەفور وتاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سالێمانی دەربارەی هاندانی كۆمپانیاكانی ئەندەنوسیا بۆ كوردستان و عێراق پێشكەشكرد هەروەها چەند كۆپییەكی یاسای وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان و لۆگۆی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشكەشی وەزارەتی دەرەوەو یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی ئەندەنوسیا كرا، پێشكەشكردنی وتاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تاكە وتار بو كە لەو پێشانگایەدا بە زمانی عەرەبی و ، وەك  ڕێكخراوێكی بازرگانی پێشكەشی بكات.