ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌ گه‌رماوه‌وه‌ بازاڕ ده‌كه‌ن

راپرسییه‌كی‌ نوێ ده‌ریخستوه‌، كه‌ زیاتر له‌ 38 ملیۆن هاوڵاتی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌كاتێكدا، كه‌ له‌سه‌ر كورسی‌ گه‌رماوه‌كانیان دانیشتون، له‌ رێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ شت ده‌كڕن.
ئه‌و راپرسییه‌ سایتی‌ (هاریس ئه‌كتیڤ) بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ كۆمپانیای‌ (كاش ستار) پێی‌ هه‌ستاوه‌ و ده‌ركه‌وتوه‌، 17 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی‌ كاتێك له‌ دوكانێكی‌ كڕینی‌ به‌ قیستدا دانیشتون، له‌ رێگه‌ی‌ مۆبایله‌وه‌ بازاڕ ده‌كه‌ن. 9 ملیۆنی‌ تریش كاتێك له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌ر كاردان، به‌ دزییه‌وه‌ بازاڕ ده‌كه‌ن. 4 ملیۆنیش له‌كاتی‌ لێخوڕینی‌ ئۆتۆمبیلدت بازاڕ ده‌كه‌ن.
به‌ڵام زیاتر له‌ 38 ملیۆن كه‌س له‌كاتێكدا له‌ گه‌رماون و خه‌ریكی‌ خۆشۆردنن، به‌شێوه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بازاڕ ده‌كه‌ن.
ئه‌و راپرسییه‌ له‌نێوان 2 هه‌زار و 104 هاوڵاتی‌ هه‌راش (راشد)دا ئه‌نجامدراوه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئامارێكی‌ ره‌سمی‌ كه‌ 237 ملیۆن و 744 هه‌زار و 432 هاوڵاتی‌ هه‌راش له‌ ئه‌مه‌ریكادا ده‌ژین.