هەنگاریا داوادەکەن بازرگانان بینە ووڵاتەکەیان

لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانى ژوورى بازرگانیدا قونسوڵى هەنگاریا داوادەکات بازرگانان بینە ووڵاتەکەیان و کارى وەبەرهێنان بکەن.
ياسين ڕەحیم فەرەج جێگرى یەکەمى سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى پێشوازیکرد لە چابە ڤیزکێنی قونسوڵى هەنگاریا لە هەولێر، لە کۆبونەوەکەدا یاسین ڕەحیم ڕایگەیاند شارى سلێمانى یەکێکە لەو شارانەى لە هەرێمى کوردستاندا ئاڵوگۆڕێى بازرگانى بەرفراوانى تیایدا ئەنجامدەدرێت ژمارەیەکى زۆر بازرگان و وەرهێنمان هەیە کە توانایان هەیە لەگەڵ ووڵاتاى ئەوروپیدا کاربکەن.
وتیشى” ساڵانە ژوورى بازرگانى سلێمانى پێشانگایەکى فراوان دەکاتەوە بۆیە دەتوانن بازرگانەکانتان و وەبەرهێنەرەکانتان ئاگاداربکەنەوە لە هاتنیان و بەشداریکردنیان لە پێشانگایانەدا بۆئەوەى بتوانن کار لەگەڵ بازرگانانى هەرێمى کوردستاندا بکەن”
ئاماژەى بەوەشدا لە ئێستادا ژوورى بازرگانى سلێمانى لەگەڵ زۆرێک لە ووڵاتانى ئەروپیدا پەیوەندى هەیە کە سالانە بەشداردەبن لە پێشانگاکاندا و چەندین گرێبەستیان لەگەڵ بازرگانانى سلێمانى ئەنجامداوە .
یاسین ڕەحیم جەخت لەوە دەکاتەوە لەگەڵ ئەوڕەوشە سیاسیەى ڕوى لە هەرێمەکەمانکردووە بەڵام کورد توانیویەتى ڕوبەڕوى گەورەترین ڕێکخراوى تیرۆرستى بێتەوە کەئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کورد لەگەڵ مرۆڤایەتیدایە.
لاى خۆشیەوە قونسوڵى هەنگاریا ئاماژەى بەوەدا ئێمە بە هەمو توانایەکمانەوە هەوڵدەدەین کە وەبەرهێنان و بازرگانى لە نێوانماندا هەبێت بۆیە هەنگاریا بەردەوام هەلى باش دەڕەخسێنێت لەبەردەم بازرگانان و وەبەرهێنەراندا هەموو ڕێوشوێنێک بۆ پشتیوانى بازرگانان دەگرێتەبەر.
لەکۆتاى کۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە ئەم کۆبونەوانە بەرهەمیان هەبێت و هەلى کار لە نێوان هەردولادا بدۆزرێتەوە.