نرخی نەوت دەگاتە 200 دۆلار

 
 
سەرۆكی رێكخراوی بەدران (عەبدوڵا بەدرا) رایگەیاند، كە نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 200 دۆلار، ئەگەر وەبەرهێنانی نەوت كەمبكرێتەوە.

بەدران باسی لەوەشكردوە، كە كاتی دەوێت تا نرخی نەوت بەرزبێتەوە و بگاتە 200 دۆلار، بەڵام سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت رێكخراوی (ئۆپیك) بەرهەمهێنانی نەوتی كەمنەكردۆتەوە و وەبەرهێنان لەو شوێنانە دەكات، كە سەرچاوەی نەوت و گازی سروشتین.

لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی (بلومبێرگ) سەرۆكی رێكخراوی بەدران باسی لەوەكردوە، كە ملیۆن و نیوێك بەرمیل نەوتی خاو رۆژانە زیاتر بەرهەم دەهێنرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای زیادەی داواكاری نیە، بەڵام دەبێت رێكخراوەكان سنورێك بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دابنێن.

هەفتەی رابردوو لەمیانەی كۆنگرەی (داڤۆس)دا یەكێك لەو بابەتانە بە گەرمی باسی لێوەكرا، نزمبونەوەی نرخی نەوت بوو، كە نرخەكەی بۆ كەمترین ئاست لە ماوەی پێنج ساڵی رابردودا دابەزیوە.

بەدران ئامادەی رێكخراوەكەی دەبڕی بۆ كۆبونەوە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەی رێكخراوی ئۆپیكدا تا بتوانرێت هاوسەنگیەك لەنێوان خواست و خستنەڕوودا دروستبكرێت و نرخی نەوت بەرزبكرێـتەوە.

بەنسبەت زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقیشەوە بەدری رەتیكردوە، كاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەبێت، چونكە بەپێی وتەی بەرپرسانی عێراق، عێراق دەتوانێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنێتە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.