ئەم هەڵە ئابورییانە هاوسەرەكان جیادەكەنەوە

 بابەتەكانی پەیوەندیدارە بەلایەنی داراییەوە یەكێكە لەگرنگترین هۆكارەكانی ناكۆكی نێوان هاوسەرەكان، بۆیە هەندێ جار توشی ئەگەری لێك جیابونەوەیان دەكات، ئەگەر هاوسەرەكان نەتوانن مامەڵەی پێویستی لەگەڵ بكەن.
دەبێ هاوسەران لەوە تێبگەن كەژیانی هاوسەرێتی بەستراوە لەسەر هاوكاری لەبوارە جیاوازەكان بەتایبەت لەبوارە داراییەكاندا جا ئەگەر هەریەكەیان یان هەردووكیان پارە پەیدا بكەن، دەبێ بنەمایەكی تەندروست بگیرێتەبەر بۆ سەرفكردنی ئەو بڕە پارەیە.
سایتی (ئنفیستۆپیدیا) كۆمەڵێك لەگرفتە داراییەكانی خستۆتەروو كەزۆربەی خێزانەكان رووبەرووی دەبنەوە بەهۆی نەبوونی هاوكاری و هەماهەنگییەوە:
1.    جیاكردنەوەی پارە: زۆرجار گرفت لەنێوانی هاوسەراندا دروست دەبێت كاتێ یەكێكیان دەیەوێ پارەی خۆی بۆ خۆی دابنێت و خۆی لەبەرپرسیارێتی ماڵ بدزێتەوە لەجیاتی ئەوەش دەبێ هەردوولا رێك بكەون لەسەر بودجەیەكەی دیاریكراو بۆ ماڵەكە كەهەردوولا بەشداری تێدا بكەن.
2.    قەرز: قەرز كاریگەری دەبێ لەسەر ژیانی خێزان و وادەكات بەخێوكەر بەرپرس بێت لەدابینكردنی پێداویستییەكانی كەقەرزەكە وای لێدەكات كەهەست بەنیگەرانی بەردەوام بكات، هاوكات گفتوگۆكانی هاوسەران لەبارەی قەرز و تێچوی مانگانەوە دەبێتە هۆی گرفت.
3.    جیاوازی شێوازی مامەڵەی هاوسەران لەگەڵ پارەدا: مەبەست لێی شێوازی سەرفكردن و دەستپێوەگرتنییەتی كەلەنێوانی ژن و پیاوەكەدا جیاوازە، دەبێ هەردوولا پابەندی بودجە دیارییكراوەكەبن بۆ ئەو مانگە.
4.    گرفتێكی تر دروست دەبێت كاتێ كەیەكێ لەهاوسەرەكان كاری نەبێت و پشت ببەستێت بەكەسی بەرامبەر.
5.    تێچوەكانی منداڵ: ئەمەش دەبێتە بارێكی سەخت لەسەر خێزانەكان، ئەگەر ئەمەش بەحساب وەرنەگیرێت لەسەرەتاوە ئەوا ناكۆكی نێوان هاوسەرەكان دروست دەبێ و دەبێ هەوڵ بدرێت پلانی پێویستی بۆ دابنرێت بەر لەمنداڵ بوون.
6.    كەسوكاری ژن و پیاو: پابەندبونی هەریەكەیان بەكەسوكاری ئەوی تریانەوە گرفتی تر بۆ هەردوولا دروست دەكات، دەبێ كار بكرێت لەسەر لێك تێگەیشتن و رێكەوتن لەسەر ئەو بابەتانە بەر لەهاوسەرێتی.