خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی مۆنبیلیه‌ی برده‌وه‌

كاریكاتێرستی ئوردنی، عیماد حه‌جاج، به‌ كاریكاتێرێكی تایبه‌ت به‌ كێشه‌ی ئاو خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی مۆنبیلیه‌ی فه‌ره‌نسی برده‌وه‌.
فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی (كاریكاتێر له‌ پێناو ئاشتی) و به‌ چاودێری رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی و كه‌ناڵی ئارتی رۆشنبیری و ژماره‌یه‌ك رێكخراوی رۆشنبیری فه‌ڕه‌نسی رێكخرابو.
حه‌جاج، به‌ كاریكاتێرێكی تایبه‌ت به‌ كێشه‌ی ئاو به‌شداریكردبو، توانی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه‌ بباته‌وه‌.