سمینارێكی تایبەت دەربارەی یاسای وەبەرهێنان لە ژووری بازرگانی بەڕێوەچوو

دەربارەی كەموكوڕیەكانی یاسای وەبەرهێنان و هەمواركردنەوەی لە پەرلەمانی كوردستان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سمینارێكی تایبەتی بەو یاسایە ئەنجامدا.
لە سمینارەكەدا سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و شێركۆ جەودەت ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی شاری سلێمانی و مامۆستایانی زانكۆ و شارەزایانی یاسای و ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداربون.
بەشداربوانی سمینارەكە جەختیان كردەوە كە پێویستە پەرلەمانی كوردستان گوێ‌ بگرێت بۆ داواكاری تەواوی ئەو پێویستیانەی لەلایەن ڕێكخراوە تایبەتەكان و كەسانی شارەزاوە ئامادەی دەكەن تایبەت بەو یاسایە، بۆ ئەوەی یاسای وەبەرهێنان بەشێوەیەكی پێشكەوتوانە دابڕێژرێتەوە.
تەواوی ئەو گفتوگۆیە لە ژمارەی داهاتوی گۆڤاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیدا بڵاودەكرێتە.